كەسێك بۆ گەڕان بە دوای هاوسەردا چووە دامەزراوەیەكی دیتنەوەی هاوسەر و گوتی دەگەڕێم بە دوای هاوسەردا تكایە هاوكاریم بكەن تاكوو هاوسەرێكی موناسب ببینمەوە. بەرپرسی پێوەندیدار لێی پرسی: تكایە داواكارییەكانی خۆت بڵێ هاوسەركەت چۆن بێ باشە؟

ادامه مطلب
كەسێك بۆ گەڕان بە دوای هاوسەردا چووە دامەزراوەیەكی دیتنەوەی هاوسەر و گوتی دەگەڕێم بە دوای هاوسەردا تكایە هاوكاریم بكەن تاكوو هاوسەرێكی موناسب ببینمەوە. بەرپرسی پێوەندیدار لێی پرسی: تكایە داواكارییەكانی خۆت بڵێ هاوسەركەت چۆن بێ باشە؟

بە پێی راپۆرتێكی هەواڵنێری گۆڤاری "شپیگل"ی ئاڵمانی كە سەردانی تارانی كردوە و راپۆرتێكی لەو سەفەرەدا لە ژێر ناوی "دهكدە جهانی" نووسیوە لە بارەی ئاماری تووشبووان بە ماددە هۆشبەرەكان دەنووسێ: ئێران لە ریزی یەكەمی وڵاتانی تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەكانە.

هەروەك لە راپۆرت و هەواڵەكانی راگەیەنە گشتییەكان لە چەند رۆژی رابردوودا بیستمان خەڵاتی لەخ واڵسا بە شادی سەدر و لادەن و روئیا بروومەند بە هۆی تێكۆشانە بەردەوام و شێلگیرانەكانیان لە پێناوی بەرەوپێشبردنی ئازادی بەیان، مافی مرۆڤ و دیمۆكراسی لە ئێران‌دا بەخشرا.

رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی سی ساڵ دەسەڵاتدارەتی خۆیدا هەموو كات وەك كەرەسەیەكی سەركوتكەرانە لە شكەنجە دژی نەیاران و ناڕازییان لە دەسەڵاتەكەی شكەنجەیەك كەڵكی وەرگرتوە.

پرۆفیسۆر نوسرەت پزیشكیان، پزیشكی دەروونیی بەناوبانگی دانیشتووی ئاڵمان و بناغەدانەری شێوەی (روان درمانی)ی پۆزەتیڤە. ناوبراو كە ئاشنا بە فەرهەنگی رۆژهەڵات و رۆژئاوایە، نەتەنیا دوكتورێكی لێهاتووی دەروونییە، بەڵكوو ئەدیبێكی بیرمەندە كە كەڵكی لە ئەدەب و فەرهەنگ بۆ (روان درمانی) وەرگرتوە.
لەپێوەندی لەگەڵ دەستدرێژییە جینسییە بەربڵاوەكان لە زیندانەكانی ئێرانداو رێگەكانی چارەسەری ئەو كەسانەی دەستدرێژییان كراوەتە سەر، نووشین شارۆخی لەگەڵ ناوبراو وتووێژێكی كردوە كە ئەمە وەرگێڕدراوەكەیەتی:
"كتێبی ملوانكە" یەكێك لە تێكستە ئەدەبییەدرێژەكانی شێركۆ بێكەسی شاعیرە. ئەم تێكستە دەقێكی كراوەیە واتە دەكرێ بڵێین هەم شێعرە، هەم چیرۆك و پەخشان و هەم پەخشانە شێعرە. ئەم ملوانكەیە هەروەك شاعیر بۆخۆی دەڵێ: "كتێبی ژنە، كتێبی ئەو دونیا خۆڵەمێشی و بە ژەنگ و ژار و پڕ لە زریكە و هاوار هاواری ئەوانەی چ لەم وڵاتەدا و (مەبەستی كوردستانە) چ لە ڕۆژهەڵاتی تاریكی ئیسلامی دا".
%20-%20Still%20003.jpg)
"مەگەر بمرم لەبیرم بچێتەوە. جێبرینی داخ كردن و شكەنجە جەستەییەكانم هەر ئەو كاتە لە زیندان بەربووم سارێژ بوونەوە، بەڵام برینێك كە تامردن بە سەر رووحمەوەیە و سارێژ نابێتەوە، دەستدرێژیی جینسیی بازجووەكانی زیندانە .. بەو كارەیان ویستیان بمرووخێنن، هەر واش بوو رووخام بە یەكجاری رووخام ....."
ئەوە قسەی ژنێكی زیندانیی سیاسیی دەیەی 60ی كۆماری پڕلە تاوان و جینایەتی ئیسلامییە.....
دایكی نیشتمان ده‌ڵـێ چاوم لێیه كۆڵه‌پشتی كۆڵتان بۆ گه‌لاوێژی ئه‌مڕۆ هیوا و شادی بۆ لاوان و سه‌بووری بۆ دایكانی نیشتمان پێیه، ئاوی روون و خۆری هیوای دوارۆژی كوردستانی پێیه. نیشتمانم ئه‌ڵـێ باڵای تۆ نه‌بێ كێ ده‌توانێ كۆڵم بۆ هه‌ڵگرێ؟ دڵی تۆ نه‌بێ كێ ده‌توانێ خه‌می من هه‌ڵگرێ؟ به‌رزی باڵای تۆ نه‌بێ كێ ده‌توانێ سه‌ربه‌رزم بكا، كێ ده‌توانێ زامه‌كانم بۆ ده‌رمان بكا؟

سه‌فه‌ر به‌بێ به‌رنامه و خۆئاماده‌كردن هیچ خۆش نابێ! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كورتیش بێ. ئه‌م سه‌فه‌ره كورته‌ی من وا رێ كه‌وت. به‌ڵام به‌لامه‌وه خۆش و پڕ له ئه‌زموون بوو. له‌گه‌ڵ كه‌سانێك بوومه هاوسه‌فه‌ر كه بۆ ئه‌وه ده‌بن من و هه‌زارانی وه‌ك من ده‌رس له ئه‌زموونی ژیان و تێكۆشانیان وه‌ربگرین.

خه‌ته‌نه‌ی مێینه تیغی سوننه‌تیی هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌م ره‌گه‌زه
له ئازاری خۆی ده‌دوێ، ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه ده‌گێڕێته‌وه كه به منداڵی به‌سه‌ری هاتوه: " هه‌ر وهم زانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌مباته بازاڕ. دڵم خۆش بوو. زۆرم حه‌ز له بازاڕ بوو ئاخه‌ر هه‌موو جارێ كه ده‌چووم دایكم شتێكی بۆ ده‌كڕیم. ئه‌م جاره‌یان دایكم بردمیه لای ژنێك، ژنێكی ترسناك!

(بە بۆنەی رۆژی جیهانیی پەنابەرانەوە)
20ی ژوئەن رۆژی جیهانیی پەنابەرانە. پەنابەر ئەو كەسەیە بە هۆی رووداوێكیسروشتی، گرفتێكی ئابووری یا لەبەر هۆكارێكی سیاسی ژیان و گیانی دەكەوێتەبەر هەڕەشە و را دەكا و نیشتمانی خۆی بەجێ دێڵێ و روو لە شوێنێكی دیكە دەكا بە نیازی ژیانێكی ئارام و بەدوور لە كێشەو دڵەخورپە.

له ئێران هه‌ر چوار ساڵ جارێك دیاری كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار. ئێستاش سه‌روبه‌ندی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه، هه‌ڵبه‌ت نه‌ك هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد.


ده‌وترێ دوویه‌مین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی مای هه‌موو ساڵێك له ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتی دیكه وه‌ك فینله‌ند، دانمارك، ئوسترالیا و... وه‌ك رۆژی دایك دیاری كراوه.
دایك ئه‌و مرۆڤه‌ی جیلوه‌ی سه‌بووری، فیداكاری، وه‌فاداری، مێهره‌بانی و خۆشه‌ویستییه. ئه‌م به‌ها جوان و به‌نرخانه له ناخی ئه‌ودا كۆبۆته‌وه و پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌كا. هه‌ر بۆیه دایك له‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و هه‌موو فه‌رهه‌نگێكدا پله‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه.
بۆ حوزووری ژنان له كۆمهڵداو له بازاڕی كاردا، جگه له یاسا، هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیش زۆر پێویسته
له مادده‌ی 23ی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤدا هاتوه: "هه‌ركه‌سێك مافی هه‌یه كار بكا، به دڵخوازی خۆی كار بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێ، خوازیاری هه‌لومه‌رجی دادپه‌روه‌رانه‌و دڵخوازانه بێ بۆ كار و له به‌رابه‌ر بێكاریدا یارمه‌تی بكرێ.
ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان و سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردن له دژی ژنان یه‌كێكه له شه‌رته بنه‌ڕه‌تی و پێویسته‌كانی وه‌دیهاتنی دێموكراسی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دا.
له سییه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا و به نزیك بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری، زیاتر له هه‌موو كاتێك سێبه‌ری یاسا پڕ له هه‌ڵاواردنه‌كانی ئه‌و رێژیمه به سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ژنانی ئێران‌دا قورسایی ده‌كا. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌ڵاواردنه ناڕه‌واكان دژی ژنان، ناكرێ به‌شداریی چالاكانه‌یان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌كانی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بینن.
کوێستان فتووحی ناوێکی نامۆ و نائاشنا نایه‌ته به‌رچاوتانه‌وه. ناوبراو له دێیه‌کی ناوچه‌ی بوکان هاتۆته دنیا. له ته‌مه‌نی گه‌نجێتییه‌وه رۆشتۆته ناو ریزه‌کانی حیزبی دیموکرات و بۆ ئامانجه‌کان و به‌دی هێنانی بیرۆکه‌کانی تا هه‌نووکه‌ش له تێکۆشان دایه، خاتوو کوێستان ئێستا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراته.
بۆ باشتر ناسین و به وردی تێگه‌یشتن له بیروبڕوا تایبه‌تییه‌کانی خاتوو کوێستان فتووحی و هه‌روه‌ها ژیانی تایبه‌تی ناوبراو که وه‌ک تێکۆشه‌ڕێکی بواری ژنان و کۆڵنه‌ده‌رێکی مافخوازی نه‌ته‌وایه‌تیی ناسراوه، كوردرۆژههڵات http://kurdrojh.com/index.php?id=59 گفتوگۆیه‌کی له گه‌ڵ خاتوو کوێستان فتووحی ئه‌نجامداوه که ده‌که‌وێته بهردهستانهوه: